ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، وەزارەتی نێوخۆی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند: ٢٠ کەسی به تۆمه‌تی سیخووڕی بۆ كۆماری ئیسلامی و بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆیی ئازه‌ربایجان دا هاتووه، ئه‌و ٢٠ كه‌سه له‌ژێر ناوی چالاكی ئایینی كاریان بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی كردووه و له نێویاندا چه‌ند مه‌لا بوونیان هه‌یه كه له حوزهی علمیه‌ی قوم وانه‌یان خوێندووه و بازه‌رگانیان به مادده‌ی هۆشبه‌ر كردووه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و ئاخوندانه هزر و بیری توندئاژۆیان له نێو خه‌ڵك دا بڵاو ده‌كرده‌وه و خه‌ڵكیان بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته هان داوه.
