ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئاڵمان له شاری نۆرنبێرگ دژبه هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئۆكراین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له شاری نۆرنبێرگ به وتنه‌وه‌ی دروشمی “خه‌ڵكی جیهان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، باكوور و باشوور ته‌نیا ئه‌منیه‌ت و ئارامیان ده‌وێت نه‌ك شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی” خوازیاری ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئۆكراین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ١٥ مانگ له‌وه‌پێش شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین ده‌ستی پێكرد و له‌و ماه‌یه‌دا وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و به تایبه‌ت به‌ریتانیا و ئاڵمان به هاوكاری ئا‌مریكا گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری چه‌ك و چۆڵ و درێژه پێدان به‌و شه‌ڕه له ئۆكراین بوون.
