ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، رێكه‌وتی ٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی زاینی، به درۆن هێرشێك كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی. ئه‌گه‌ر چی به خۆشیه‌وه ئه‌و رووداوه هیچ زیانێكی به شوێنه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له ناره‌وا بوون و قیزه‌ون بوونی ئه‌و تاوانه كه‌م ناكاته‌وه. خاڵی سرنج راكێش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێرشه له كاتێكدا رووئه‌دات كه ده‌وڵه‌تی توركیه ٤٨ كاتژمێر پێشتر به راگه‌یاندنێكی ره‌سمی هه‌موو گه‌شته‌كانی له توركیه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه به ئاسمانی توركیه‌دا تێپه‌ر ده‌بن بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وه‌ستاندبوو.
كۆمه‌ڵه ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه كه به ئاشكرا پێك هێنانی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به توندی ئیدانه ده‌كات و داواكارین لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌مو ڕ‌ێكارێك بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه به‌رامبەر به ئه‌م جۆره ده‌ست درێژیانه كه هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌یه له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه به‌ریه‌وه چووه، پارێزراو بێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٨ی ئاوریلی ٢٠٢٣ زاینی
١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢هه‌تاوی