به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی گه‌وره‌ی “گوتراش” له ناوچه‌ی “كوجایلی” توركیا پاش مانگرتنێكی به‌هێز توانیان خاوه‌نكار ناچار به قبووڵكردنی داخوازیه‌كه‌یان بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٦٥٪ی حه‌قده‌سته‌كانیان بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی “گوتراش” گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری كودی شیمیایی له توركیایه و له شاری “كورفز”ی سه‌ر به ئوستانی “كوجایلی” توركیا هه‌ڵكه‌وتووه و به ته‌نیایی ٣٠٪ی بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته دابین ده‌كات. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ دژبه له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ئاستی فرۆشی ئه‌و كارخانه‌یه دابه‌زی و خاوه‌نكار ناچار به قبووڵكردنی خواسته‌كه‌یان بوو.