کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له‌ خاش

كوژرانی شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی خاشیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و كوشتیان.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شارۆمه‌نده‌ به‌لووچه‌ بریتیه‌ له‌: “عادڵ به‌راهوویی” و دانیشتووی شاری خاشه‌ و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ساڵانه به‌ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌بنه  قوربانی و به‌شێكیان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ندێكیان بریندار ده‌بن.