ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو كرێكاری پاككه‌ره‌وه‌ی بیری ئاوه‌ڕۆ له قه‌زوێن به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه بۆ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی قه‌زوێن كاریان كردووه و كاتێك بۆ كردنەوەی مه‌نهۆڵی یه‌كێك له گهڕهكانی ئه‌و شاره ده‌چن، به‌هۆی گازگرتووی و نه‌بوونی ماسك و كه‌پسوولی ئۆكسیژن گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.