شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ماڵی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”یان داخستووه و دروشمه‌كانی “سه‌یدعه‌لی بێ ڕیشه، خیزش تهموم نمیشه”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.