“فاتمه حه‌یدره‌ی” خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “جه‌واد حه‌یده‌ری” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دایك و باوك و دوو براكه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پشتتڕاست كرده‌وه.
“فاتمه حه‌یده‌ری” له ئه‌كانتی ماڵپه‌ڕی خۆیدا ڕایگه‌یاند: “دایك و باوك و “محه‌ممه‌د حه‌یده‌ری” برامیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و وتیان ئه‌بێ سه‌نگی مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” بگۆڕن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه براكه‌ی دیكه‌م به‌ناوی “ڕۆحۆڵڵا حه‌یدره‌ی”یان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕفاندووه و به‌زه‌یان به به‌رازا ٢ ساڵه‌كه‌م نه‌هاتووه و به بارمته‌یان گرتووه”. جێگای ئاماژه‌یه كه “جه‌واد حه‌یده‌ری” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش كوژرانی “ژینا” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری قه‌زوێن گیانی به‌ختكردبوو.