“یووسف فه‌رامه‌رزی” جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌راسه‌ری پۆمپ به‌نزینه‌كانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕێكه‌وتی ١٩ خاكه‌لێوه نرخی به‌نزین بڕواته سه‌ره‌وه.
قسه و باسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له‌حاڵێكدایه كه “پێشتر “جه‌عفه‌ر قادری” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیس ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له گران كردنی به‌نزین ده‌كه‌نی ڕه‌د كردبوو. به‌وته‌ی هه‌ندێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ڕژیم به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت بیر و ڕای گشتی ئاماده‌ی گران كردنی نرخی سووته‌مه‌نی بكات و چه‌ند كاناڵی تلیگرامیش وێنه‌ی نامه‌یه‌كیان بڵاو كردبۆوە كه تێیدا ده‌وڵه‌ت ئیجازه‌ی شۆرای نگا‌هبان و وزاره‌تی كشوه‌ر و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وتی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وی نرخی به‌نزینی “سه‌همیه‌یی” بۆ ٥ هه‌زار و نرخی به‌نزینی ئازادیش بۆ ٧هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن بگۆڕێت.