کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێكاری ده‌رچووانی زانكۆ له ‌ئێران

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێكاری ده‌رچووانی زانكۆ له ‌ئێران 3

جێگری دامه‌زراندنی وه‌زاه‌رتی كار ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌دا ٤٠ی بێكارانی ئێران ده‌رچووانی زانكۆن.

“مه‌حموود كه‌ریمی به‌یرانوه‌ند” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ئێستادا ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئێران بێكارن و درووست كردنی ساڵانه یه‌ك ملیۆن هه‌لی كاریش ناتوانێت كێشه‌ی بێكاری له‌ ئێران دا بنه‌بڕ بكات. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی رڕژیم له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی ئاماره‌ نافه‌رمیه‌كان سه‌رووی ١٠ ملیۆن لاوی بێكار له‌ ئێران بوونی هه‌یه‌ و به‌شی هه‌ره‌ زۆریان ژنانن.