ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “عه‌لی بهغجهری” له‌گوندی “باغجهر”ی سه‌ر به شارستانی سه‌بزه‌وار و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی باغجه‌ری” لاوی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم درایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی به به‌شداری برینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: “تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران سزا نه‌درێن واز له دادخوازی ناهێنن و به‌رده‌وام ئه‌بن له دره‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی.