کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ عێراق

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی سه‌دان هه‌زار

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی خۆی دا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منی و نیزامی و میلیشیاكانی عێراقه‌وه‌ بێسه‌ر و شوێن كراون.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ باس له‌ ونبووانی سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عس كراوه‌ و ڕێژه‌كه‌ی ٢٩٠ كه‌س خه‌ملاندووه‌. هه‌روه‌ها پاش ڕووخانی سه‌دام حسێن ٩٦ هه‌زار كه‌س له‌ زیندانه‌كانی عێراق كه‌ له‌ ژێر چاودێری ئامریكا و به‌ریتانیا بوون ئه‌شكه‌نجه و ئازار كرابوون بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگادار بن و ئه‌و ڕه‌وه‌نده‌ پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق درێژه‌ی هه‌بووه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ كه‌ لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌ر و شوێن بوون ڕاده‌ستی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ بكات.