کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی شه‌وانه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران له‌ده‌مشق

هێرشی شه‌وانه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ڕێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌وه‌ دوو جار هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌مشق و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و هێزانه گه‌یاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین ئه‌نباری چه‌كوچۆڵ و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌مشق و به‌نده‌ری نێوده‌وڵه‌تی سوریه‌ به‌ مووشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌شه‌وه‌ بینایه‌كی ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنانی له‌ گه‌ڕه‌كی “زه‌ینه‌بیه‌” به‌ ئامانج گیراوه‌ و به‌پێی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.