ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی وڵاتی پۆرته‌غاڵ دژبه قه‌یرانی مه‌سكه‌ن ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی لیسبوون و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی پۆرته‌غاڵ له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ ماڵ و خانووبه‌ره ناڕازین و دژبه به‌و قه‌یرانه كه به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه خۆپێشاندانیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی پۆرته‌غاڵ یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاتانی ڕۆژئاوای ئورووپایه و به‌پێی ئاماره‌كان لانیكهمی حهقهستی مانگانه‌ی هه‌ر كرێكارێكی ئه‌و وڵاته ٧٦٠ یۆرۆه و ساڵی ڕابردوو ٥٠٪ی كرێكارانی پۆرته‌غاڵ كه‌متر له هه‌زار یۆرۆ داهاتیان بووه كه له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان ناگونجێت و ناتوانن كرێ خانووه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن.