به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی یه‌زد به‌ناوی “مێهدی داستانی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مێهدی داستانی” له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری یه‌زده‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بیلغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و یه‌ك ساڵ دوورخرانه‌وه له پیشه‌كه‌ی مه‌حكووم كراوه و دادوه‌ری په‌روه‌نده ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و چالاكه سنفیه به‌رگری له خۆی بكات.