به‌پێی به‌یانیه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسمی جیهانی” له ڕۆژانی ٨ و ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له شاری بوداپستی مه‌جارستان و له ژێر ناوی “مه‌ترسی تیرۆریسمی كۆماری ئیسلامی ئێران” به‌ڕێوه‌چووه.
به‌شداربووانی ئه‌و كووبوونه‌وه‌یه یه‌كگرتووانه كه‌ڵك وه‌رگرتنی حكوومه‌تی ئێران له هێزه‌كانی سپای قودس، شاخه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆ ده‌وردانه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و سازوكاره جۆراوجۆره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه تیرۆریستیه و سه‌پاندنی گه‌مارۆی سه‌خت تر به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌یان تاوتوێ كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تخانه‌كانی، خه‌زێنه‌داری، ئیداره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵ و ناوه‌ندی میللی ئا‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا به‌شدار بوون.