موعه‌لیمانی ئوستانی تاران له بانگه‌وازێكدا داوایان له ته‌واوی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و ئوستانه كردووه كه له ڕۆژی ١٤ی خاكه‌لێوه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مان بگرن و به‌شداری له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بكه‌ن.
له بانگه‌وازه‌كه‌ی موعه‌لیمانی ئوستانی تاران دا هاتووه: “ئێمه موعه‌لیمان له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به داخوازیه سنفیه‌كانمان له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان له ساڵی تازه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مان ئه‌گرین و ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رشی كول كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ین.