به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گوندنشینان و حاشینهنشینانی ده‌ورووبه‌ری زاهیدان له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی وه‌كوو به‌رق و ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌شن و له دۆخی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، یه‌ك له‌و ناوچانه گوندی “سیادهك” له سێ كیلۆمتری شاری زاهیدانه كه گوندێكی پڕ حه‌شیمه‌ته به‌ڵام نه ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه و نه به‌رقی بۆ كێشراوه و دانیشتووانه‌كه‌ی له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژێن. به‌پێی ئاماره‌كانی خۆدی ڕژیم سیستان و به‌لووچستان یه‌كێك له‌و ئوستانانه‌ی ئێرانه كه زۆرترین ڕێژه‌ی حاشیه‌نشینی هه‌یه و به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له هر جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌ش كراون.