سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٦ پله‌ی ڕیشته‌ر شارستانی خۆی و سه‌ڵماسی له‌رزاند و به پێی دوایین زانیارییه‌كان ١١٨ كه‌س بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌وره‌یی ئه‌و بومه‌له‌رزه له شاره‌كانی ورمێ و ته‌ورێزیش هه‌ستی پێكراوه و له شاری سه‌ڵماس ٩٢ كه‌س بریندار بوون و له شاری خۆی ٢٦ كه‌س ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه زێانێكی زۆر به ماڵی هاووڵاتیان گه‌یشتووه و ئاو و به‌رقی چه‌ندین گوند پچڕاوه و خه‌ڵكی لێقه‌وماو ناچارن له سه‌رمای شه‌و دا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه.