سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٦ پله‌ی ڕیشته‌ر شاری خۆی له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌رزاند و به پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و ڕێژه‌ی زه‌ره و زیانه‌كان هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به‌پێی دوایین زانیاری شه‌ش كه‌س بریندار بوون و ئاو و به‌رقی چه‌ندین گوند پچڕاوه و زیانێكی زۆر به ماڵی هاووڵاتیان گه‌یشتووه. شایانی باسه كه له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی خۆی دا چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون و لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه هێشتا له نێو خێوه‌ت و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.