ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، دادوه‌رێكی دادگای نیویۆرك سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی كۆماندۆ‌كانی ئه‌مریكا له به‌یرووت، كۆماری ئیسلامی به ١ ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوی بومب گوزرای بنكه‌ی كۆماندۆ‌كانی ئه‌مریكا له به‌یرووت كه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ١٩٨٣ی زاینی ڕوویدا، ٢٤١ سه‌ربازی ئه‌مریكی، ٥٨ نیزامی فه‌ڕانسه‌وی و شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و پاش ڕووداوه‌كه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ناسێندرا. به‌پێی حوكمی دادگای فیدراڵی نیویۆرك، داراییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی ڕژیم له ئه‌مریكا زه‌وت ده‌كرێت.