کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی شه‌ش لاوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی شه‌ش لاوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ 1

شه‌ش زیندانی به‌لووچ كه‌ له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی زاهیدان دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا له‌سێداره‌ بدرێن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش لاوه‌ به‌لووچه‌ بریتیه‌ له‌: “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی ڕیگی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “نیزامه‌دین حووت” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “كامبیز خه‌رووت” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، “مه‌نسوور ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و كه‌م ئه‌ندام، “ئیبراهیم ناڕوویی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “مه‌نسوور حووت” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ش لاوه‌ به‌لووچه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جنسی و جه‌سته‌یی دراون.