له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خۆشكی چه‌ند كه‌س له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتمه حه‌یده‌ری” خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “جه‌واد حه‌یده‌ری” سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕشه‌ی لێكراوه و دواتر به ئاشكرا له‌سه‌ركار ده‌ریان كردووه. هه‌روه‌ها “فائیزه ڕه‌هنه‌وه‌رد” خۆشكی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له حیسابی توێته‌ری خۆی هه‌واڵی ده‌ركردنی له زانكۆی مه‌شهه‌دی پشت ڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له حاڵێكدا ترمی كۆتایی یاسای ده‌خوێند له درێژه‌دان به‌خوێندن بێبه‌ش كراوه. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌رییه‌كان یه‌كێكه له شێوه‌كانی هه‌ڵسووكه‌وتی كۆماری ئیسلامیه بۆ ڕێگری كردن له دادخوازی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم و به‌و شێوه‌یه زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كانی ناچار به بێده‌نگی كردووه.