به‌پێی ئه‌و لایهحهیهی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیمه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ژنان و كچانی بێ حجاب جه‌ریمه ده‌كرێن و مۆبایله‌كانیان زه‌وت و ئینته‌رنێتیان قه‌تع ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی ٤٤ ساڵی ڕابردوو دا ژنانی ئێرانی به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌نگاری حیجابی زۆره‌ملێ بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ كات تا ئه‌م ڕاده‌یه پیاوانیش هاوڕا و پشتیوانیان نه‌بوون و شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تووشی شۆكێكی گه‌وره كرد و به‌رپرسانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی جه‌ریمه‌ی ماڵی، زه‌وتكردنی مۆبایل و قه‌تع كردنی ئینته‌رنێت ڕێگه به په‌ره‌سه‌ندنی ئازادیخوازی ژنان بگرن به‌ڵام ئه‌مجاره خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به ژن و پیاوه‌وه لابردنی حیجابی زۆره‌ملێیان له‌گه‌ڵ ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه پێكه‌وه ده‌وێت.