ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “سپیده قوڵیان” چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی خه‌ڵكی ئه‌هواز پاش چوار ساڵ به‌ندكران ئازاد كرا.
“سپیده قوڵیان” چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی خه‌ڵكی ئه‌هواز ته‌نیا به‌بیانووی پشتیوانی كردنی له كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و حه‌وت مانگ به‌ندكرا و به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌كاتی ئازادی دا دروشمی “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكێشینه ژێر خاك”ی به‌رز كردۆته‌وه.