ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی كارخانه‌ی فه‌رشی پارس له قه‌زوێن دژبه پێندانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فه‌رشی پارس ماوه‌ی پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و هێشتا جێژنانه‌یان پێ نه‌دراوه و ٤٠٠ كرێكار و كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده چاوه‌ڕیی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ٤٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت شوێنی كاره‌كانیان چۆڵ كردووه.