ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانكی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له دزفوول هاوكات له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له شووش له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په ماوه‌ی چوار ڕۆژه دژبه پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كار و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ماڵه سازمانیهكانیان ده‌كه‌ن، ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكاره‌كانیان له دزفوولیش ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رپرسانی شیركه‌ت كرد كه ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئیقدامی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.