له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی به‌لووچ له زیندانی “عادل ئاباد”ی شیراز و به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سێداره دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “ئه‌حمه‌د باجی زهی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خێزاندار ڕۆژی ١٩ ڕه‌شه‌مه به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كی له زیندانی “عادل ئاباد”ی شیراز جێبه‌جێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه یه‌ك ڕۆژ پێش له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت به‌ڵام ڕۆژێ دواتری په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیاندا گرتووه و وتوویانه وه‌رن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرن.