ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، پێنج هاووڵاتی به‌هۆی نوقم بوون له چۆمی سه‌رباز له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كه‌س له‌و پێنج كه‌سه خه‌ڵكی گوندی “جهكوگی” سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك و سێ كه‌سی دیكه‌ش خه‌ڵكی گوندی “گه‌روك”ی سه‌ر به شارستانی سه‌ربازن كه‌به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو و نه‌بوونی پرد به‌سه‌ر ئه‌و چۆمه‌دا نوقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.