ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناردووه، سه‌باره‌ت به ئێعدامی شه‌ش لاوی به‌لووچ هۆشداری داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش لاوه بریتیه له: “ئیبراهیم ناڕویی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، “كامبیز خه‌روت” و “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” هه‌ر دوو ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “مه‌نسوور و نیزامه‌دین هووت” شاعیر و گۆڕانی بێژ ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ. له نامه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ئاماژه به ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت و ئازاری جنسی ئه‌و شه‌ش لاوه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه كراوه و سه‌پاندنی حوكمی “موحاره‌به” و “افساد فی الارض”ی به سه‌ریاندا مه‌حكووم كردووه.