ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، ده‌زگای هه‌واڵنێری چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران “هێرانا” ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به گیان له‌ده‌ستدانی ٦٦ ژن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٣٩٥٣ كه‌سی دیكه له‌ماوه‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێرانا توانیویه ناسنامه‌ی ١٠١٩ كه‌س له‌و ٣٩٥٣ ژنه ئاشكرا بكات و هه‌روه‌ها ناوی ٦٦ ژن كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” گیانیان له‌ده‌ست داوه تۆمار كردووه. ئه‌و ڕاپۆرته له نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢٢ بۆ ٨ی مارسی ٢٠٢٣ی زاینی ئه‌گرێته‌وه و تێدا هاتووه: ” به لانیكه‌م ٢٠٠٣ ژن له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزا دراون. هه‌روه‌ها ١٥ ژن و ٧ پیاو به بیانووی نامووس كوژراون و ١٤ ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سێداره دراون و دوو ژنی دیكه‌ش مه‌ترسی ئێعدام كردنیان له سه‌ره”.