شه‌وی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕشه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”ی كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش گواستنه‌وه‌ی هه‌شت به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی “قزل حه‌سار” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان بوون. بەپێی هه‌واڵێكی دیكه، پێنج به‌ندكراوی زیندانی ورمێ ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان، ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتۆته‌وه. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه بریتیه له: “سه‌عید گه‌راوه‌ند” و “حسێن مه‌نسووری” له به‌ندیخانه‌ی “قزل حه‌سار” و “مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی” له زیندانی ورمێ.