کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی گه‌چساران

مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی گه‌چساران 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی گه‌چساران دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی گه‌چساران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ بردووه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.