شه‌وی هه‌ینی ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێزه تایبه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری وه‌رزه‌نه‌ی ئیسفه‌هان هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و منداڵێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵیان به‌ناوی “ئه‌میرعه‌لی موساكازمی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه به مه‌به‌ستی گه‌شت كردن سه‌ردانی ئیسفه‌هانیان كردبوو كه له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم كه له نێو كامیۆنێك دا خۆیان حه‌شار دابوو هێرشیان كرایه سه‌ر و “ئه‌میرعه‌لی” ته‌مه‌ن ٢ ساڵ له باوه‌شی باوكی دا فیشه‌كی به‌ركه‌وت و گیانی به‌ختكرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و منداڵه له وه‌رزه‌نه‌ی ئیسفه‌هان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌ڕێوه چووه.