به‌دوای ژه‌هراویكردنی زه‌نجیره‌یی قوتابیان و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، ئیتالیا، دانمارك، كانادا و ئاڵمان دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی دۆسلدۆرفی ئاڵمان، مۆنتڕاڵی كانادا، كۆپنهاگنی دانمارگ، سیدنی ئۆستڕاڵیا و میلانی ئیتالیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له قوتابیان و خۆێندكاران ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕژیمه بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووان دروشمه‌كانی “سپاهی، به‌سیجی، داعشی ئێمه ئێوه‌ن”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه.