کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ به‌لووچستان

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ به‌لووچستان 4

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی به‌لووچستان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی توند به‌سه‌ر شاری زاهیدان و گه‌مارۆدانی مزگه‌وتی مه‌كی، خه‌ڵكی ناڕازی پاش وتاره‌كانی مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای ئیدانه‌ی ژه‌هراوی كردنی قوتابیان و خوێندكاران، دژبه‌ به‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شه‌قامی خه‌یام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.