كۆمه‌ڵێك لە کرێکارانی شێركه‌تی “فوولاد یەزد”، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بەرامبەر بە نەدانی حەقدەستەکانیان،لە شوێنی کارەکەیان مانیان گرت و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی ناڕازی، لەدەستدانی ئه‌منییه‌تی کار، پێشێلکردنی مافەکان و مامەڵەی نەشیاوی کرێکارانیان بە هۆکاری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان باسکردەوە. یەکێک لە خۆپیشاندەران لەو بارەوە وتی: بە تایبەتکردن و دامەزراندنی کۆمپانیاکانی “فوولاد یار” بووەتە هۆی لەدەستدانی ئەمنییەتی کار بۆ کرێکارانی ئەم شێركه‌ته.