بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، کرێکارانی خانەنشینكراو له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی خانەنشینكراو لە ناڕەزایەتی بە خراپی بارودۆخی ژیانیان لە بەردەم ئیداره‌ی “ته‌میین ئێجتماعی” لە شاره‌كانی، “شوش”، “شوشته‌ر”، “ئەهواز”، “کرمان”، “کرماشان”، “ئیسفەهان” و چەند شارێکی دیکە كۆبوونه‌وه. کەمی مووچه‌ی خانەنشینكراوان، جێبەجێنەکردنی مادەکانی ٩٦ و ١١١ی “ته‌میین ئێجتماعی”، یەکێکە لەو پرسە گرنگانەی کە ئەم خانەنشینانە داوای دەکەن. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا ژماره‌یه‌ک له خانه‌نشینانی “پیشه‌سازی پۆڵای ئیسفه‌هان” له به‌رده‌م بینای سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.