به‌پێی زانیارییه‌كان، پێنج نوێنەری کرێکارانی “پارس جنووبی” لە ماوەی دوو ڕۆژدا به‌هۆی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران دەستبه‌سه‌رکراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاکانی کرێکاری، “عەلیرەزا میرغەفاری”، بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی گازی “پارس جنووبی” و “حوجەت ڕەزایی”، نوێنەری کرێکارانی پاڵاوگەی “پارس جنووبی”، شەوی یەکشەممە، پێش ئەوەی كۆبوونەوەی سەندیکاکە ده‌ست پێ بكات، دەستبەسەرکران. سەندیکای کرێکارانی پاڵاوگەی ژماره ٦، ڕۆژی دووشەممە لە شوێنی كۆبوونەوەکە دەستبەسەرکران.