کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٤ كرێكار له‌ مه‌شهه‌د

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٤ كرێكار له‌ مه‌شهه‌د 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، لە شاری “مەشهەد”، چوار کرێکار بەهۆی نەبوونی ئه‌منییه‌تی كاری، لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتوكان، لە شاری “مەشهەد” دوو کرێکار بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون. ئەم چوار کرێکارە کە لە شەقامی کەشاوەرز، بە بەکارهێنانی “جێرسه‌قیل” پۆڵایان دەگواستەوە، بەهۆی ئەوەی جێرسه‌قیله‌کە بەر كابلی به‌رق کەوتووە، به‌رقیان لێکەوتووە و دوو کەسیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کرێکارەکەی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئه‌و شاره‌.