خەڵکی شاری زاهیدان، ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی ڕهشهمه، بۆ ٢١هەمین هەفتەی لەسەریەک، سەرەڕای كهش و ههوای توندی ئەمنی و گەمارۆدانی هێزە ئەمنییەکان و دەستبهسهرکرانی دەیان هاوڵاتی، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد.
كۆبوونهوهی ناڕەزایی خەڵکی زاهیدان ڕۆژی هەینی لهكاتێكدا، كه ڕاپۆرت و گرتە ڤیدیۆییەکان سەبارەت بە گەمارۆدانی مزگەوتی “مەکی” و “مەسڵای” ئەم شارە و هەروەها جێگیركردنی هێزی سەربازی و قەناس بەدەستی ڕژیم لەسەربان و شاخەکان کە ڕوویان لە شوێنی کۆبوونەوەكه بوو بەڕێوەچوو. سەرەڕای ئەم هەڕەشە ئەمنیەتیانە و هەوڵی هێزە سەرکوتگەرەکان، هەزاران هاوڵاتی له زاهیدان وەک هەمیشەی ڕۆژانی هەینی هاتنە سەر شەقامەکان و جارێکی دیکە ڕایانگەیاند: کە تا ڕووخانی یەکجارەکێ کۆماری ئیسلامی درێژە بەو ناڕەزایەتیانە دەدەن.