به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ی هه‌تاوی بۆ ٧٠٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئامریكاش گه‌یشتووه‌ته ٥٣ هه‌زار تمه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده حكوومه‌تیه دا هاتووه كه هه‌ڵاوسانی ناوچه به ناوچه‌ی ئێران بۆ ٧٠٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه له نێوان چینی هه‌ژار و دارای كۆمه‌ڵگا دا ١٠٪ جیاوازی هه‌یه و گۆشاره‌كان زۆرتر له‌سه‌ر شانی چینی هه‌ژاری دایه. نرخی هه‌ڵاوسانی گرووپه‌كانی خۆراك، خواردنه‌وه و دوخانیات به ڕێژه‌ی ٧٠.٥٪ به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گرووپی خزمه‌تگوزاریه‌كان و كه‌لووپه‌له غه‌یره خۆراكیه‌كانیش ٤٣.٥٪ نرخیان چووه‌ته سه‌ره‌وه. به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه نرخی دۆلاری ئا‌مریكا تا ساڵی نوێی هه‌تاوی ده‌گاته ٦٩ هه‌زار تمه‌ن و نرخی هه‌ڵاوسانیش سه‌دا سه‌د ده‌ڕواته سه‌ره‌وه.