ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به زۆرترین ده‌نگ قه‌تعنامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد و تێیدا داوای له ڕووسیه كرد به زووترین كات هێزه‌كانی له خاكی ئۆكراین بكشێنێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین و قهتعنامهكهش به ١٤١ ده‌نگی ئه‌رێ و ٧ ده‌نگی نا و ٣٢ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتانی ئێران و هیندووستان و چین له‌و وڵاتانه‌ن كه ده‌نگی نایان به‌و قه‌تعنامه‌یه داوه به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان داوایان له ڕووسیه كردووه ڕێز له ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی ئۆكراین بگرێت و به زووترین كات خاكی ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵێت و هێزه‌كانی بكشێنیته‌وه.