کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە ئاراک و گەچساران

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە ئاراک و گەچساران 2

بەهۆی نەبوونی ئه‌منییه‌تی کارکردن، ڕۆژی چوارشەممە 3ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، دوو کرێکار لە شاره‌كانی  “ئاراک” و “گەچساران”، لەکاتی کارکردندا تووشی دوو ڕووداوی جیاواز بوون و گیانیان لەدەستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە کاتی کارکردن لە کۆمپانیایەکی پیشەسازی لە شاری “شازەند”ی ئەراک، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا. هەروەها کرێکارێکی دیكه‌ کە لە بەنداوی “چەم شیر”ی گەچساران، کاری ده‌كرد، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە کرین و برینداربوونی سەخت گیانی لەدەست دا.