ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی ئوستانی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامانی ناڕازی خوازیای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی، دابینكردنی كه‌لووپه‌لی ته‌وانبه‌خشی، په‌رداختی شه‌هریه‌ی زانكۆ، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و مه‌سكه‌ن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكارین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هیچ بایه‌خێك به ژیانی كه‌م ئه‌ندامان نادات و له‌جیاتی سه‌ره‌نج دان به داواكارییه‌كانیان، بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی له لایه‌حه‌ی ساڵی ١٤٠٢ دا وه‌لا ناوه.