كرێكارانی كوشتارگه‌ی ئیلام ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
بهوهتهی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی شه‌ش مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و تووشی ده‌یان كێشه‌ی مهعهیشهتی بوون و ناتوانن كرێ خانووه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و ناوه‌نده ٧٠ كرێكار كاریان تێدا ده‌كرد به‌ڵام ساڵ به ساڵ دۆخی كارگه‌كه خراپتر بووه و ئێستا ته‌نیا ٣٢ كرێكار تیایدا كار ده‌كه‌ن.