به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ژیانی بومهلهرزهلێدراوانی خۆی زۆر خراپه و ڕژیمی ئیسلامی له دابینكردنی كانێكس و ئامێری گه‌رمكه‌ره بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته خۆ ده‌بوێرێت.
بیست ڕۆژ پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی نه‌یانتوانیوه كانێكس و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتیه دابین بكه‌ن و خه‌ڵكیان له گۆڕستان، گوند و حاشیه‌ی شار له نێو خێوه‌تێكی ناسك دا سامان داوه. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به مه‌به‌ستی خۆنواندن و وێنه‌گرتن سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ ناگرن و ته‌نیا خه‌ڵك و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.