کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتووكوردستانهه‌واڵه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵێک لە تێکۆشەران و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان

فعالیت تبلیغی به مناسب روز کومه له در سقز 2

 

پیروز بێت ساڵیادی ئاشکرا بوونی تیکۆشانی کۆمەڵە

لە چل و چوارەمین ساڵیادی ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمەڵەدا هەزاران سڵاو و دروورد دەنێرین بۆ یادی ئازیزی هاوڕێ حەمە حسێنی کەریمی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە و هەروەها سەرجەم کادر و ئەندامان و پێشمەرگە فیداکارەکانی کۆمەڵە، تەواوی گیانبەختکردوانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەروەها گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا کە لە پێناو بەختەوەری ئینسان و، لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا، گیانی ئازیزیان بەخت کرد. سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ بنەماڵە خۆڕاگر و سەربەرزەکانیان. سڵاو و دروورد دەنێرین بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی ناو ئەشکەنجەگاکانی کۆماری ئیسلامی. هەروەها سڵاو بۆ سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە لەم چل و چەند ساڵەی ڕابردوودا بە پشتگیری و پشتیوانی بێ درێغی خۆیان لە کۆمەڵە، ئیمکانی ئەوەیان پێکهێناوە کە ئێمە ئەو شانازییەمان پێ ببڕێت، ئەمڕۆکە یادی ٤٤ ساڵەی بکەینەوە و خۆمان بە بەشێک لەو مێژووە و درێژەدەری رێبازی گیانبەختکردووانیان بزانین.

بژی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
هەر شەکاوە بێت ئاڵای سووری کرێکاران
بژی سۆسیالیزم.

٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی

کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان