کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

بوومەلەرزە و ئاگری کوشندە لە شیلی

هاوکات لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی شیلی دا، ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند: کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ ڕیشتەر شاری “کۆکیمبۆی” لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە هەژاند.

ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند:، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە 73 کیلومتر لە ڕووی زەویەوە دوورە، ئەم بوومەلەرزەیە بووە هۆی لەرزۆکی بەشێک لە باڵەخانەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی ماڵی و زیانی گیانی بەهۆی ئەم ڕووداوەوە بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا باس لەوە کراوە کە دوای ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە شیلی، لانیکەم ١٣ کەس لە کاتی ئاگرکوژێنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاگرەکە لە شیلی هەزاران مەتر دارستانی لەناوبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-