له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئازاری جینسی خوێندكارانی كۆلێجی زمان و ئه‌ده‌بیاتی خارجی زانكۆی تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌راسه‌ته‌وه بڵاوكرابۆوه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایانگه‌یاند: وێڕای به‌دواداچوونی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران، ئه‌و ئازارانه به‌رده‌وامه و زۆرتر بووه‌ته‌وه و ئازاره‌كان بریتین له ئازاری جه‌سته‌یی و بێڕێزی به خوێندكاران. خوێندكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر حه‌راسه‌تی زانكۆ كۆتایی نه‌هێنێت به ئازاره‌كانی، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی درێژماوه به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ڕه‌وایه‌تی خوێندكاران سه‌باره‌ت به ئازاره‌كانی حه‌راسه‌ت له هه‌موو شوێنێك میدیایی ده‌كه‌ینه‌وه.